Accessibility links

ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی کۆرۆناوە لە بەڕیتانیا بەرزبۆوە بۆ 8 کەس


کاربەدەستانی تەندروستی بەڕیتانیا ئاماژەیان بەوەدا ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەرزبۆتەوە بۆ 8 کەس، ئەمەش دوای ئەوەی دوو کەسی بەتەمەن بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستی بەڕیتانیا لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆژی چوارشەممە وتی تێکڕای ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری بەڕیتانیادا بەرزبۆتەوە بۆ 456 کەس، ئەمەش لەکاتێکدا یەک ڕۆژ پێشتر ژمارەی توشبووان 373 کەس بوو.

لەلایەکی دیکەوە لە فەڕەنسا وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتە وتی ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە فەڕەنسا بەنزیکەیی لە سەدا 50 زیادیان کردووە، ئەوەشی خستەڕوو دەبێت کۆتوبەندی زیاتر بسەپێندرێت و هەوڵ بدرێت ڤایرۆسەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG