Accessibility links

هەندێک لە یاسادانەرانی بەریتانیا دەڵێن دەنگ بە گەڵاڵەی هاتنەدەری وڵات لە یەکیەتی ئەوڕووپا دەدەن


سەرۆک وەزیری بەریتانیا، ترێسا مەی
سەرۆک وەزیری بەریتانیا، ترێسا مەی

لە دەمێکدا پارڵمانی بەریتانیا بۆ دووهەم ڕۆژ کۆبوونەوەیان بۆ وت و تووێژ سەبارەت بە گەڵالەی هاتنە دەر لە یەکیەتی ئەڕووپا بووە، تا ئێستا زیاتر لە دە ئەندامی ئەو پارڵمانە گوتوویانە کە لە گەڵ ئەو گەڵاڵە و دەستپێکی وتووێژ بۆ هاتنە دەر کۆکن.

وڵاتیانی بەریتانیا لە ڕاوەرگرتنێکی گشتی دا دەنگیان بە هاتنە دەر لە یەکیەتی ئەرووپا دابوو، و قەرار بوو تێرێسا مەی، سەرۆک وەزیری بەریتانیا، وتووێژەکان بە زوویی دەست پێبکات؛ بەلام دیوانی بەرزی بەریتانیا سێ شەمە، دەستورێکی دەرکرد کە بە گوێرەی ئەو، حکومەتی بەریتانیا دەبێت پێش دەستپێکردنی ڕەوتی فەرمی هاتنە دەر لە یەکیەتی ئەرووپا، گەڵاڵەیەک لە ئەم بارەیەوە ڕێکبخەن و بۆ پشتڕاستکردن بۆ پاڕلمانی بنێرن.

هێندێک چالاکی سیاسی دژبەرەی جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکیەتی ئەوڕووپا هۆمێدەوار بوون کە پاڕلمانی بەریتانیا ئەم گەڵاڵەیە پەسند نەکات. هێندێک لە قانووندانەرانی ئەو پارڵمانە گووتویانە کە ڕێز بۆ دەنگدانی خەڵک لە پرسی گشتی پارەکە دادەنێن و بە پەسند کردنی ئەو گەڵاڵەیە و سەرەتای ڕەوتی هاتنەدەر کۆک دەبن.

حکومەتی تێرێسا مەی باوەڕی وایە کە هاتنە دەری بەریتانیا لە یەکیەتی ئەوڕووپا بابەتێک لە دەرەوەی سنوورەکانە و یاسا و رێساکانی نێوخۆ ناگۆڕێت. ئەو گوتبووی کە دەنگی وڵاتیانی وڵات بۆ هاتنە دەر لە یەکیەتی ئەوڕووپا، بە تەنیایی هێزی پێوست بۆ دەستپێکی ڕەوتی هاتنە دەر هەیە.

خەڵکی بەریتانیا لە پرسێکی گشتی کە لە ناوەڕاستی هاوینی ساڵی ڕابردوو ئەنجام درا خوازیاری هاتنە دەری وڵاتەکەیان لە یەکیەتی ئەوڕووپا بوون، خواستەیە کە دەست بە جێ بوو بە هۆی ئەوەی سەرۆک وەزیری دیوید کامێرۆن دەستبەجێ لە سەر دەسەڵات لابچێت.

XS
SM
MD
LG