Accessibility links

بەڕیتانیا: کۆمەڵێک پرسیار هەن سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت چین وەڵامیان بداتەوە


وەزیری بەرگری بەڕیتانیا بێن واڵاس وتی کۆمەڵێک پرسیار هەن سەبارەت بەو زانیارییانەی کە هەبووە لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناپێویستە لەسەر چین وەڵامیان بداتەوە.

لە وەڵامێکیدا بۆ ڕادیۆی ئێڵ بی سی لەسەر ئەوەی ئایا پێویستە لەسەر چین وەڵام بداتەوە لەسەر خێرایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، لە وەڵامدا واڵاس وتی " بەڵێ پێم وایە دەبێت وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە."

وتیشی " کاتی گونجاو بۆ ئەنجامدانی شیکارییەکی ورد بۆ ئەو بابەتە دوای ئەوە دەبێت کە ڕەوشەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت و تێپەڕی بکەین و چالاکییە ئابووریی بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی."

وتیشی " چین دەبێت ڕاستگۆ و ڕاشکاو بێت سەبارەت بە شکست و سەرکەوتنەکانی لەوەی کە ڕوویدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG