Accessibility links

بەڕیتانیا سێ سیخوڕی چینی لە وڵاتەکە دەردەکات کە وەکو ڕۆژنامەنووس کارییان کردووە


ڕۆژنامەی دەیلی تێلیگراف ئاماژەی بەوەدا بەڕیتانیا سێ سیخوڕی چینی لە وڵاتەکە دەرکردووە کە ساڵی ڕابردوو وەکو ڕۆژنامەنووس کارییان کردووە.

ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکی حکومییەوە بڵاویکردەوە باوەڕوایە ئەو سێ کەسە سەر بە هەواڵگری وەزارەتی ئاسایشی دەوڵەتی چین بن.

وتیشی " لەلایەن دەزگای ئێم ئای 5 ەوە ناسنامەکانیان ئاشکرا کراوە و ناچارکراون بگەڕێنەوە بۆ چین." ئێم ئای 5 دەزگای هەواڵگری ناوخۆی بەڕیتانیایە.

ئەو سێ کەسە وتیان " کار بۆ سێ دەزگای ڕاگەیاندنی جیاوازی چینی دەکەن." سەرچاوەکە وتی لە دوانزە مانگی ڕابردوودا هاتوونەتە بەڕیتانیاوە.

پەیوەندییەکانی نێوان بەڕیتانیا و چین گرژی زیاتریان تێکەوتووە لەکاتێکدا بەڕیتانیا ڕەخنە لە چین دەگرێت لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردنی لەگەڵ هۆنگ کۆنگ و شینگیانگدا، هەروەها ئامێرەکانی هواوی لە تۆڕەکانی نەوەی پێنج لە وڵاتەکەدا قەدەغەکرد، ئەوەش بەهۆی ترسی پەیوەست بە ئاسایشی وڵاتەکەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە بەڕیتانیا مۆڵەتی کارکردنی لە کەناڵێکی گشتی چینی بە زمانی ئینگلیزی " سی جی تی ئێن " وەرگرتەوە و ڕایگەیاند ئەو کەناڵە لەژێر چاودێری حیزبی شیوعی چینیدایە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG