Accessibility links

بەڕیتانیا و کەنەدا جەخت لە پێویستی زیادنەبوونی گرژییەکان دەکەنەوە دوای هێرشەکانی ئێران


وتەبێژی بۆریس جۆنسنی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا وتی جۆنسن و هاوتا کەنەدییەکەی جەستن ترودۆ تاوتوێی پێویستی وەستاندنی گرژییەکانیان کردۆتەوە لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە، ئەمەش دوای هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئامانجە ئەمەریکییەکان لە عێراق.

لەمیانەی پەیوەندییەکی تەلەفونیدا سەرۆک وەزیرانی کەنەدا و بەڕیتانیا باسیان لە کارکردن پێکەوە کرد لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانیاندا لەپێناو ئەوەی ڕێگە نەدەن ئێران ببێتە خاوەنی هیچ چەکێکی ناوەکی.

جۆنسن سەرەخۆشی لەو کەنەدییانەش کرد کە لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانیەکەدا لە ئێران گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG