Accessibility links

جۆنسن: ئێستا تۆپەکە لە یاریگای یەکێتی ئەوروپادایە سەبارەت بە جیابوونەوەی بەڕیتانیا


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن
سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن بە یەکێتی ئەوروپای وت ئێستا تۆپەکە لە یاریگای ئێوەدایە سەبارەت بە جیابوونەوەی وڵاتەکەی لە یەکێتیەکە و وتیشی پێویستە یەکێتی ئەوروپا بەزووترین کات تاوتوێی پێشنیارەکەی بکات بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی جیابوونەوەکە کە وابڕیارە لە 31 ی مانگی 10دا بەڕیتانیا بە فەڕمی جیاببێتەوە.

جۆنسن بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەوەی بە هاوڕێکانمانی دەڵێین ئەوەیە کە ئەوەی پێشکەشمان کردووە پێشنیارێکی دادپەروەرانە و زۆر مەعقوولە. ئەوەی دەمانەوێت گوێمان لێی بێت بیروبۆچوونی ئێوەیە."

جێی ئاماژەیە جۆنسن چەند جارێک بەڵێنیداوە لە 31 ی مانگی 10دا بە ڕێکەوتن بێت یاخود بەبێ ڕێکەوتن بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا جیا بکاتەوە.

پەرلەمانی بەڕیتانیا یاسایەکیان پەسەند کردووە تیایدا سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن ناچار دەکات داوای دواخستنی جیابوونەوەی وڵاتەکە بکات لە یەکێتی ئەوروپا، ئەمە لە حاڵەتێکدا ئەگەر هەردوولا نەگەیشتن بە هیچ ڕێکەوتنێک بۆ جیابوونەوەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG