Accessibility links

وتەبێژێک: بەریتانیا پلان بۆ هەموو ئەگەرەکان دادەنێت لە دانوستانەکانی هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا


وتەبێژی سەرۆک وەزیری بەریتانیا تێریزا مەی وتی بەریتانیا پلان بۆ هەموو ئەگەرەکان دادەنێت لە دانوستانەکانی هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ئەوەش وەکوو وەڵامێک بۆ ئەو پرسیارەی کە ئەگەر حکومەتی بەریتانیا خۆی ئامادە کردبێت بۆ هاتنە دەرەوە لە یەکێتی ئەوروپا بەبێ ئەوەی بگاتە ڕێکەوتنێک یاخوود نا.

مەی ڕووبەڕووی فشارێکی گەورە بۆتەوە دوای ئەو هەڵوێستەی کە وتی " هیچ ڕێکەوتنێکی باشتر نیە لە ڕێکەوتنێکی خراپ" دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی بەریتانیادا زۆرینەی دەنگەکانی لەدەستدا.

وتەبێژەکە وتی " وەکوو حکومەتێکی بەرپرس پلان بۆ هەموو ئەگەرەکان دادەنێین."

لەماوەی ڕابردوودا وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆریس جۆنسن وتی " هیچ پلانێک نیە بۆ ئەو ئەگەرەی کە نەگەینە ڕێکەوتنێک چونکە هەر دەگەینە ڕێکەوتنێک."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG