Accessibility links

تۆسک: دانوستاندنەکانی هاتنە دەرەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بۆ قۆناغی دواتر ئامادە نیە


دانۆلد تۆسکی سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپی وتی ئەو پێشکەوتنانەی گفتوگۆکانی هاتنە دەرەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بەدەستی هێناوە هێشتا تەواو نین بۆ ئەوەی گفتوگۆکان بەرەو قۆناغی دواتر ببرێن بۆ باسکردن لە پەیوەندییە ئایندەییەکان لەوانەش پەیوەندییە بازرگانییەکان.

تۆسک دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی وتی پێشوازی لە دروستکردنێکی ڕاستییەکی نوێ دەکات بۆ حکومەتەکە و وتیشی " ئەوە مانای ئەوەیە فەلسەفەی بەدەست هێنانی هەموو شتێک گەیشتۆتە کۆتاییەکەی، یان هیچ نەبێ ئەوەیە کە من بەهیوایەوەم."

وتیشی " دوای ئەوەی پێشکەوتنێکی تەواومان لە گفتوگۆکاندا بەدی کرد ئەوا باس لە پەیوەندییەکانی ئایندەمان دەکەین لەگەڵ بەڕیتانیادا. هەموو لایەنەکان کاردەکەن و ئێمەش کاری لەسەر دەکەین، بەڵام ئەگەر پرسیار لە من بکەی.. من دەڵێم هێشتا پێشکەوتنێکی بەرچاومان نەبینیوە بەڵام کاری لەسەر دەکەین."

بەڕیتانیا دەیەوێت گفتوگۆکان سەبارەت بە هاتنە دەرەوەی بەڕیتانیا لە قۆناغی باسکردن لە بابەتەکانی ڕەوشی داهاتوویی هاوڵاتیانی یەکێتی ئەوروپا کە لە بەڕیتانیا دەژین بگوازێتەوە بۆ قۆناغی باسکردن لە ئایندەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان بەڕیتانیا و یەکێتی ئەوروپا.

مەی بە تۆسکی ڕاگەیاندووە کە بەڕیتانیا و یەکێتی ئەوروپا دەتوانن لە دانوستاندنەکانی هاتنە دەرەوەی بەڕیتانیادا سەرکەوتوو بن ئەگەر هەموو لایەنەکان ڕۆحی داهێنەرانەیان هەبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG