Accessibility links

گفتوگۆکانی هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەستیپێکرد


نوێنەرانی بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا کۆبوونەوە و بڕیاندا دەستبکەن بە ئەنجامدانی یەکەم خولی گفتوگۆ تایبەتییەکانی هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

دەیڤد دەیڤزی وەزیری کاروباری هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا لە بڕۆکسل بە ڕۆژنامەنووسانی وت " مانگی پێشوو سەرەتایەکی باشمان دەستپێکرد بەڵام ئێستا دەچینە ناوەڕۆکی بابەتەکەوە."

وتیشی " ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە کە ئێستا لەم بابەتەدا بەرەو پێشەوە بڕۆین." دوای ساڵێک لەوەی بەریتانیەکان دەنگیاندا بە هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ئێستا دەیڤز یەکەم ڕۆژی گفتوگۆکانی ئەنجامدا. دەیڤز وتیشی ئێستا کاتی ئەوەیە دەست بکەین بە کارەکان و بەسەرکەوتوویی گفتوگۆکان ئەنجام بدەین."

نوێنەری ئەوروپا میشێل بارنییە وتی " ئێستا دەچینە ناوەڕۆکی بابەتەکەوە. پێویستمان بە هەڵسانگاندنی هەڵوێستەکانمان و بەراورد پێکردنیان هەیە بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بڕۆین."

بارنییە وتیشی ڕۆژی پێنجشەممە وردەکارییەکان ڕادەگەیەنێت بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG