Accessibility links

وەزیر: بەڕیتانیا دەتوانێت بەبێ ڕێکەوتن لە یەکێتی ئەوروپا جیاببێتەوە


وەزیری دارایی بەڕیتانیا ساجد جاوید
وەزیری دارایی بەڕیتانیا ساجد جاوید

وەزیری دارایی بەڕیتانیا ساجد جاوید وتی وڵاتەکەی دەتوانێت لە 31 ی مانگی 10 دا بەبێ ڕێکەوتن لە یەکێتی ئەوروپا جیاببێتەوە، سەرەڕای ئەو یاسایەی کە سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا ناچار دەکات داوای دواخستنی جیابوونەوەکە بکات ئەگەر بێت و نەگەن بە ڕێکەوتنێک لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا.

کاتێک سەبارەت بە ئەگەری جیابوونەوە بەبێ ڕێکەوتن پرسیاری لێکرا، جاوید بە ڕادیۆی بی بی سی وتی " بەڵێ دەکرێت. ئەوە ئەو ئەنجامە نیە کە ئێمە بەلامانەوە باشتر بێت. بەجددی کاردەکەین لەپێناو گەیشتن بە ڕێکەوتنێک هەتاوەکو 31 ی مانگی 10."

وتیشی " بەڵام ئەگەر سەرکەوتوو نەبووین لەوەدا ئەوا پێویستە لەو بەروارەدا لە یەکێتی ئەوروپا جیاببینەوە، ناتوانین چیتر بەردەوام بین لە دوودڵی و دواخستن، لە 31 ی مانگی 10 دا ئەگەر ناچاریش بین بەبێ ڕێکەوتن جیادەبینەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG