Accessibility links

وەزیرێکی بەڕیتانیا: ڕێکەوتنەکەی مەی بۆ جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا هێشتا باشترین بژاردەیە


وەزیری خەزێنەی بەڕیتانیا لیز تراس وتی ڕێکەوتنەکەی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆ جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا هێشتا باشترین بژاردەیە سەرەڕای ئەوەی پەرلەمانی بەڕیتانیا سێ جار ڕەتی کردۆتەوە.

تراس بە ڕادیۆی بی بی سی بەڕیتانی وت " دوایین شکستی ڕێکەوتنەکەی مەی لە پەرلەماندا شکستێکی کەمتر بووە لە چاو ئەوەی پێشوودا و دەبینین خەڵک دێتە پاڵ ئێمە."

وتیشی " پێم وایە پێویستە لەسەرمان بەردەم بین لەسەر کۆکردنەوەی دەنگ بۆ پشتیوانیکردن لەم ڕێکەوتنە."

تراس وتی " وەڵامەکە لەوەدایە گۆڕانکاری بکرێت لە ڕێکەوتنەکەی سەرۆک وەزیردا تاوەکو بتوانێت پشتیوانی بەدەست بهێنێت."

وتیشی ڕوون نیە پلانە بەدیلەکانی ڕێکەوتنی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا زۆرینەی دەنگ بەدەست بهێنن لە پەرلەماندا.

وابڕیارە ڕۆژی دووشەممە پەرلەمان لەسەر پلانە بەدیلەکان دەنگ بدات، هەندێک لەو پلانانە داوای پەیوەندییەکی توندوتۆڵ دەکەن لە نێوان بەڕیتانیا و یەکێتی ئەوروپادا زۆر زیاتر لەوەی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا داوای کردووە لە پلانەکەیدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG