Accessibility links

بەڕیتانیا بنکەیەکی سەربازیی هەمیشەیی لە بەحرەین دەکاتەوە


دەزگای هەواڵی بەحرەین وتی ڕۆژی پێنجشەممە بەڕیتانیا بنکەیەکی سەربازیی هەمیشەیی لە لە بەحرەین کردەوە.

شازادەی جێگرەوەی بەحرەین ئەمیر سەلمان بن حەمەد ئال خەلیفە و شازادەی بەڕیتانیا ئاندرو ئامادەی مەراسیمی فەڕمی کردنەوەی بنکە سەربازییە دەریاییەکەی بەڕیتانیا بوون.

جێی ئاماژەیە لە ساڵی 2014 دا بەڕیتانیا وتی ڕێکەوتنێکی ئەنجامداوە بۆ فراوانکردن و باشکردنی بوونی هێزی دەریایی کە ڕێگەی پێدەدات کەشتی زیاتر و کەشتی گەورەتر بەکاربهێنێت لە کەنداودا.

هێزی کەشتیگەلی پێنجی دەریایی ئەمەریکاش لە بەحرەین جێگیر کراوە.

کەنداو ڕێڕەوی سەرەکییە بۆ بارهەڵگرەکانی نەوت لە ئاوەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئێراندا.

سعودیە و ئێران پشتیوانی لایەنی جیاواز دەکەن لە ناکۆکییەکانی ناو عێراق و سوریا و یەمەندا. بەحرەینیش هاوپەیمانێکی متمانەپێکراوی بەڕیتانیا و ئەمەریکا و سعودیەیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG