Accessibility links

بەڕیتانیا داوا لە عێراق دەکات ڕێگە بدات هێزەکانی لەسەر خاکی عێراق بمێننەوە


وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دۆمێنیک ڕاب

دەزگای هەواڵی بی ئەی میدیا ئاماژەی بەوەدا بەڕیتانیا داوای لە عێراق کردووە ڕێگە بدەن هێزەکانیان لەسەر خاکی عێراق بمێننەوە و بەردەوام بن لە بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی داعش.

ئەم داوایەی بەڕیتانیاش دوای ئەوە دێت پەرلەمانی عێراق پێشنیارێکی حکومەتی پەسەند کرد بۆ کۆتای هێنان بە بوونی هێزە بیانییەکان لە وڵاتەکەدا.

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دۆمێنیک ڕاب ڕۆژی یەکشەممە قسەی لەگەڵ سەرۆک و سەرۆک وەزیری عێراقدا کرد و داوای لێکردن سنوورێک دابنێن بۆ ئەو گرژییەی لە ناوچەکەدا دروست بووە دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی لەسەر دەستی ئەمەریکا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG