Accessibility links

بەریتانیا بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سێ ئافرەت دەستگیر دەکات


پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاند سێ ئافرەتیان دەستگیرکردووە لە ڕۆژهەڵاتی لەندەن بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئەوەش پەیوەندیی هەبووە بە ڕەوشی ئاسایشی لەندەن لە هەفتەی ڕابردوودا

پۆلیسی پایتەخت ڕایگەیاند دوو ئافرەتی تەمەن 18 ساڵ و 19 ساڵیان دەستگیرکردووە کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت کاری تیرۆریستیان ئەنجامدابێت و ئامادەکارییان بۆ کاری تیرۆریستی کردبێت.

پۆلیس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " دەستگیرکردنەکان لە میانەی گەڕانی دەزگای هەواڵگری بۆ تیرۆریستان بووە کە پەیوەندیی هەیە بە هارلسن ڕۆدەوە کە ئێوارەی پێنجشەممە پۆلیسی دەزگای هەواڵگری هێرشیان کردۆتە سەری لە باشووری ڕۆژئاوای لەندەن.

پۆلیس ئەو کاتە وتی هێرشەکە چەند پلانێکی تیرۆریستی توندڕەوانی تێکداوە.

هەروەها پیاوانی پۆلیسی دەزگای هەواڵگری ڕۆژی پێنجشەممە چوونە سەر ماڵێک لە ناوچەی وێلزدن لە لەندەن و گازی فرمێسک ڕژێن و تەقەیان کردووە لە ئافرەتێک کە تەمەنی لە بیستەکاندا بووە.

ڕۆژی یەکشەممە ئافرەتەکە لە نەخۆشخانە هێنراوەتە دەرەوە و لەلایەن کاربەدەستانەوە دەستگیرکراوە.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG