Accessibility links

بەڕیتانیا دەڵێت سەرجەم بژاردەکان لەبەردەستدان ئەگەر ڕووسیا چەکی کیمیایی لە ئۆکرانیا بەکاربهێنێت


وەزیری هێزە چەکدارەکانی بەڕیتانیا جەیمس هیپی دەڵێت سەرجەم بژاردەکان لەبەردەستدان سەبارەت بەوەی ڕۆژئاوا چۆن وەڵام بداتەوە ئەگەر ڕوووسیا چەکی کیمیایی لە ئۆکرانیا بەکاربهێنێت.

ڕۆژی دووشەممە وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا لیز تڕەس وتی بەڕیتانیا لەگەڵ هاوبەشەکانیدا کاردەکات بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵانەی کە باس لەوە دەکەن ڕەنگە هێزەکانی ڕووسیا لە شاری ماریوپۆڵی باشووری ئۆکرانیا چەکی کیمیایی بەکاربهێنن. باوەڕوایە هەزاران کەس لەو شارەدا کوژرابێتن.

هیپی بە سکای نیوزی وت " بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ڕووبەڕووی وەڵامێک دەبێتەوە و سەرجەم بژاردەکان لەسەر ئەوەی وەڵامەکە چی دەبێت لەبەردەستدان." وتیشی هەواڵگری بەرگری بەڕیتانیا تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە ئەو هەواڵانە پشتڕاست بکاتەوە.

ڕۆژی دووشەممە سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی وتی ڕەنگە ڕووسیا پەنا بباتەبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە ئۆکرانیادا و داوای لە ڕۆژئاوا کرد سزای توندتر بەسەر مۆسکۆدا بسەپێنن تاوەکو تەنانەت نەتوانێت باس لە بەکارهێنانی ئەو جۆرە چەکانەش بکات.

هیپی بە کەناڵی بی بی سی وت " ئەگەر چەکی کیمیایی بەکاربهێندرێت ئەوا ساتێکی زۆر گرنگ دەبێت بۆ سەرۆک وەزیرەکەمان و ڕابەرانی دیکەی حکومەتەکانی دیکەی جیهان تاوەکو بیر لە چۆنێتی وەڵامدانەوەی ئەوە بکەنەوە."

وتیشی " پوتن دەبێت ڕوون بێت لەلای کە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی جێی قبوڵکردن نیە و نابێت پێشبینی ئەوە بکات کاتێک ئەو چەکەی بەکارهێنا ڕۆژئاوا هیچ وەڵامێکی نەبێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG