Accessibility links

بەڕیتانیا: هەنگاوی یاسایی پێویستمان ناوە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەوروپادا


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی
سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی

حکومەتی بەڕیتانیا وتی هەنگاوی پێویستی یاساییان ناوە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا کە وابڕیارە لە مانگی پێنجدا بەڕێوەبچێت، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە بەڕیتانیا بە دڵنیاییەوە بەشدار دەبێت.

وابڕیارە بەڕیتانیا ڕۆژی هەینی داهاتوو بە فەڕمی لە یەکێتی ئەوروپا جیاببێتەوە بەڵام سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی داوای لە یەکێتیەکە کردووە کاتی جیابوونەوەکە دوابخەن لەکاتێکدا لەگەڵ حیزبی کاری بەڕیتانیادا هەوڵدەدەن ڕێکەوتنەکەی سەبارەت بە جیابوونەوەکە پەسەند بکەن.

وتەبێژی حکومەتی بەڕیتانیا لە بەیاننامەیەکدا وتی " وەکو بەرپرسیارێتی حکومەتەکەمان هەنگاوی پێویستی یاساییمان ناوە ئەگەر پێویست بکات بەشدار بین لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەوروپادا."

وتیشی " ئەمە مانای ئەوە نیە بەدڵنیاییەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەین چونکە ئەگەر هاتوو پێش کاتی هەڵبژاردنەکان جیاببینەوە ئەوا پابەندبوونمان بە بەشداریکردنەکەوە هەڵدەوەشێتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG