Accessibility links

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا بۆ هاوتا فەڵەستینیەکەی: قودس دەبێت پایتەختێکی هاوبەش بێت


ئۆفیسی وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا بە هاوتا فەڵەستینیەکەی ڕیاز مالیکی ڕاگەیاندووە کە قودس دەبێت پایتەختێکی هاوبەش بێت بۆ ئیسڕائیل و دەوڵەتی فەڵەستین.

وتیشی " پابەندبوونی بەڕیتانیا لە پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین و چارەسەری دوو دەوڵەتی و پێویستی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئاشتی دووپات دەکەمەوە و هەروەها دووپاتی دەکەمەوە کە هەڵوێستی بەڕیتانیا سەبارەت بە پێگەی قودس ڕوونە و بەردەوام دەبێت."

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " پێگەی قودس دەبێت لەڕێی دانوستانەکانی نێوان فەڵەستینیەکان و ئیسڕائیلییەکانەوە یەکلایی بکرێتەوە و لەکۆتاییدا دەبێت قودس پایتەختی هاوبەشی ئیسڕائیل و دەوڵەتی فەڵەستین بێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG