به‌رپـرسـان له ئۆگه‌ندا ده‌ڵێن گومانیان هه‌یه کۆمه‌ڵه‌ی یاخیبووانی ئه‌لشه‌بابی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له سۆماڵ جوته هێرشه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌یان له کامپالای پایته‌خت ئه‌نجام دابێت، ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی گیان له ده‌سـتدانی به لایه‌نی که‌م 64 که‌س و بریندارکردنی به ده‌یه‌ها که‌سـانی دیکه.
ئه‌لیشا ڕیو په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له نه‌یروبی پایته‌ختی کینیاوه ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
پـۆلیس له کامپالا ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌کان له نێو ئاپـۆڕه‌یه‌کی خه‌ڵـکه‌که‌دا بوون که سه‌یری یاری کۆتایی مۆندیاڵی 2010 یان ده‌کرد.
ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌میان له ڕێسـتورانتێـکی ئه‌ثیوپیدا ڕوویداوه له کابالاگالا و ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌میش له یانه‌ی ڕوگبی له ناوه‌ڕاستی شـاری کیادۆندۆ بووه که له‌وێش خه‌ڵـکێـکی زۆر دانیشـتبوون بۆ ته‌ماشاکردنی یاریـیه‌که‌ی نێوان ئیسـپانیا و هۆڵه‌ندا.
بڕوا وایه له ته‌قینه‌وه‌که‌ی یانه‌ی ڕوگبیدا نزیکه‌ی 50 که‌س کوژرابن و له ته‌قینه‌وه‌ی ڕێسـتورانته ئه‌ثیوپـیه‌که‌شـدا به لانی که‌م 15 که‌س کوژرابن.
جوان لۆکارد ده‌مڕاسـتی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له کامپالا ده‌ڵێت که‌سێـکی ئه‌مه‌ریکی له نێو کوژراوه‌کاندایه و ده‌شێت برینداریش هه‌بن.
ده‌ڵێت له نێو کوژراوه‌کاندا که‌سێـکی ئه‌مه‌ریکی هه‌یه و ده‌شڵێت هیواداره بتوانێت زانیاری زیاتر له‌سه‌ر هاوڵاتیـیه ئه‌مه‌ریکایی‌یه برینداره‌کانیش به‌ده‌ستی بگات.
حکومه‌تی ئۆگه‌ندا ده‌ڵێت تاووتوێی شـیانی ڕوودانی دوو هێرشی خۆکوژی ده‌کات که له‌وانه‌یه پـشـتێنی بۆمبیان له خۆیان به‌سـتبێت و ئه‌و دوو هێرشه‌یان ئه‌نجام دابێت.
پـێشـتر کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایش وایان باس ده‌کرد که ده‌شێت ئه‌و دوو بۆمبه له ناو شوێنه‌کاندا دانرابنه‌وه.