وەزیری دەرەوەی ئیماڕات ئەنوەر قەرقاش پێشوازیی لە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ کرد لە قاهیرە و وتی ئەو پەیامەی پەمپیۆ پشتیوانییەکە لە هاوپەیمانان و هاوڕێکانی ئەمەریکا.
قەرقاش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی " لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ گرنگە چونکە پشتیوانی لە سەقامگیری ناوچەکە دەکات و ڕووبەڕووی ئەو مەترسییانە دەبێتەوە کە ڕووبەڕووی ناوچەکە بوونەتەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختی لە گرنگی هاوپەیمانەکانی و پشتیوانیکردنی هاوڕێکانی کردەوە."
مایک پەمپـێیۆ ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە قاهیرە لەگەڵ عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆکی میسر کۆبووەوە و لەم بارەیەوە لە تویتەرەکەی نووسیویەتی ئەمەریکا لە پاڵ میسردایە لە چوارچێوەی وابەستەبوونی بە پاراستنی ئازادی ئاینی و شەڕی دژی تێرۆرزم کە هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو دۆستەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەم سەردانەشی ئاماژەی بە هەڕەشەکانی ئێران کرد و داوای لە وڵاتانی ناوچەکە کرد ناکۆکیـیەکانیان وەلاوەبنێن و سەنگی بخەنە سەر ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز