Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئیماڕات: سوپای تورکیا لە قەتەڕ سەقامگیری ناوچەکە تێکدەدات


وەزیری دەرەوەی ئیماڕات ئەنوەر قەرقاش

وەزیری دەرەوە ئیماڕات ئەنوەر قەرقاش وتی بوونی سوپای تورکیا لە قەتەڕ هۆکاری ناسەقامگیری ناوچەی کەنداوە.

لە ناوەڕاستی ساڵی 2017 دا هەریەک لە ئیماڕات و سعودیە و بەحرەین و میسڕ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و یەکێک لە مەرجەکانی چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانی نێوانیان ئەوە بوو بنکەی سەربازی تورکیا لە قەتەڕ دابخرێت.

قەرقاش لە تویتێکدا وتی " بوونی هێزی سەربازی تورکیا هانی کردەوەی نەرێنی دەدات لە ناوچەکەدا و لەگەڵ سەروەری دەوڵەتان و بەرژەوەندییەکانی کەنداو و گەلانی ناوچەکەدا یەک ناگرێتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG