Accessibility links

ئیماڕات بەکارهێنانی بەپەلەی ڤاکسینی ڕوسی سپۆتنیک ڤی پەسەند دەکات


دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئیماڕات ئاماژەیان بەوەدا وەزارەتی تەندروستی ئیماڕات ڕازیبووە لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینی ڕوسی سپۆتنیک ڤی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە لە وڵاتەکەدا.

وەزارەتی تەندروستی ئیماڕات وتی ڕۆژی پێنجشەممە 3529 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، ئەمەش لەنێو وڵاتانی عەرەبیدا زۆرترین ژمارەیە لەکاتێکدا لە وڵاتانی دیکەی عەرەبی ژمارەی توشبووانی ڕۆژانە کەمبۆتەوە بۆ کەمتر لە 500 کەس.

دەزگای هەواڵی ئیماڕات وتی " ئەنجامی توێژینەوەکان دەریخستووە ڤاکسینەکە چالاکە و بەکارهێنانی پارێزراوە و بەتەواوەتی لەگەڵ یاساکاندا دەگونجێت."

تاوەکو ئێستا ئیماڕات ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی سێیەمی ڤاکسینە ڕوسیەکەیان بڵاونەکردۆتەوە.

دەزگای هەواڵی ئیماڕات ئاماژەی بەوەدا " بڕیارەکە وەکو هەوڵێکی ئیماڕات دراوە بۆ زیادکردنی ئاستی بەرگری دژی ڤایرۆسەکە و دابینکردنی هەموو هۆکارە پێویستەکان لەپێناو تەندروستی هاوڵاتیانی وڵاتەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG