Accessibility links

ئیماڕات 9 کەس و لایەنی ئێرانی دەخاتە لیستی تیرۆرەوە


دەزگای هەواڵی ئیماڕات لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند دەوڵەتی ئیماڕاتی عەرەبی نۆ کەس و لایەنی ئێرانی خستۆتە لیستی تیرۆر و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانیەوە بەهۆی ئەوەی گومانی ئەوەیان لێدەکرێت پەیوەنییان بە سوپای پاسدارانەوە هەبێت دوای ئەوەی ئەمەریکا هەمان شتی کرد.

بەیاننامەکە دەڵێت " کۆمەڵێک کەس و لایەن خراونەتە لیستەکەوە بەهۆی ئەوەی ملیۆنان دۆلاریان کڕیوە و گواستۆتەوە بۆ فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و وەکیلەکانیان بۆ کۆمەکیکردنی چالاکییە خراپەکانی ئێران لە ناوچەکەدا لەڕێگەی شاردنەوەی ئەو هۆکارەی کە پارەکەیان پێ دەستکەوتووە."

لە بەیاننامەکەدا نەهاتووە کە ئایا ئەو کەس و لایەنانە هیچ پەیوەندییەکیان بە ئیماڕاتەوە هەیە یان نا. هەروەها دەشڵێت ئەم هەنگاوە دوای هەماهەنگییەکی باش لەگەڵ ئەمەریکادا گیراوەتە بەر کە ئەوانیش هەمان و کەس و لایەنیان خستۆتە لیستی تیرۆرەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG