Accessibility links

ئیماڕات دووبارە باڵیۆزخانەکەی لە سوریا کردەوە


وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیماڕات ئەنوەر قەرقاش
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیماڕات ئەنوەر قەرقاش

دەوڵەتی ئیماڕات ڕۆژی پێنجشەممە دووبارە باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق کردەوە، ئەم هەنگاوەش بە پشتیوانییەکی سیاسی گەورە دادەنرێت بۆ سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد.

ئیماڕات وتی ئامانج لەم هەنگاوە " دووبارە گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەیە بۆ ئاڕاستە ئاساییەکەی و نەهێشتنی مەترسی دەستوەردانەکانی ناوچەکەیە لە کاروباری سوریای عەرەبی." ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ ئێران کە پشتیوانیەکی گرنگی ئەسەدی کرد لە جەنگی ناوخۆی سوریادا.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیماڕات ئەنوەر قەرقاش لە تویتەر نوسیویەتی " بڕیاری ئیماڕات بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی کاری سیاسیی و دیبلۆماسی لە دیمەشق دوای خوێندنەوەیەکی تەواو دێت بۆ دوایین پێشهاتەکان و هەروەها متمانەکردن بەوەی قۆناغی داهاتوو پێویستی بە ئامادەبوون و یەکگرتنی عەرەب دەبێت لە بابەتی سوریادا و سووربوون لەسەر سوریا و گەلی سوریا و سەروەری و یەکیەتی خاکەکەی."

ئاڵای ئیماڕات دوای مانگی یەکەمی شەڕی ناوخۆی سوریا کە هەشت ساڵە بەردەوامە دووبارە لە بینای باڵیۆزخانەکە هەڵکرا. وەزارەتی دەرەوەی ئیماڕات وتی هەڵسوڕێنەری کارەکانی باڵیۆزخانەکە لە ڕۆژی پێنجشەممەوە دەست بەکاردەبێت.

سەرچاوەیەک لە ئۆپۆزسیۆنەوە وتی ئیماڕات یەکێک بووە لەو وڵاتە زۆرانەی ناوچەکە کە یارمەتی ئەو چەکدارانەی داوە کە لەدژی ئەسەد شەڕیان کردووە و ڕۆڵی ئیماڕات گرنگییەکەی کەمتر بووە لە ڕۆڵەکانی سعودیە و قەتەڕ و تورکیا.

دوای نزیکەی هەشت ساڵ بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا دەستی گرتەوە بەسەر زۆرینەی خاکی سوریادا، ئەمەش بە پشتیوانییەکی زۆری ڕوسیا و ئێران و ئەو چەکدارانەی کە ئێران پشتیوانیان لێدەکات لەوانەش حیزبوڵای لوبنانی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG