Accessibility links

ئیماڕات دەڵێت پابەندە بە کەمکردنەوەی گرژییەکانەوە و داوا لە ئێران دەکات سیاسەتەکانی بگۆڕێت


وەزیری دەرەوەی ئیماڕات ئەنوەر قەرقاش

وەزیری دەرەوەی ئیماڕات ئەنوەر قەرقاش جەختی لەوە کردەوە وڵاتەکەی پابەندە بە کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەی کەنداودا دوای ئەوەی چوار لە کەشتیە بازرگانییەکانی ڕووبەڕووی کردەوەی تێکدەرانە بوونەوە، ئەمەش لەنێوەندی گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتندا.

قەرقاش لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئێمە پابەندین بە کەمکردنەوەی گرژییەکان و ئاشتی و ئارامییەوە، پێویستە ئاگادار بین و تۆمەت نەبەخشینەوە." هەروەها وتیشی " هەمیشە داوای دان بەخۆداگرتنمان کردووە و هەرواش دەمێنینەوە."

بەڵام لە هەمان کاتدا وتی " ئەم ڕەوشەی ئێستا ناوچەکەی تێکەوتووە بەهۆی هەڵسوکەوتەکانی ئێرانەوەیە، ئەم هەڵسوکەوتانە بووە هۆی خراپبوونی ڕەوشەکە. " هەروەها داوای لە ئێران کرد سیاسەتەکانی بگۆڕێت.

وتیشی " لە بەرژەوەندیی ئێمەیە ئێران ببینین وەکو دەوڵەتێکی ئاسایی هەڵسوکەوت بکات. هەروەها لە بەرژەوەندیی ئێرانیشە درک بەوە بکات کە نیگەرانییەکی زۆر هەیە سەبارەت بە سیاسەتەکانی و دەبێت واقعیانە مامەڵەی لەگەڵدا بکات."

جێی ئاماژەیە چوار کەشتی کە دووانیان سعودی بوون ڕووبەڕووی کردەوەی تێکدەرانە بوونەوە لە نزیک ئیماڕات بەڵام هیشتا هیچ وردەکارییەک سەبارەت بەو کردەوە تێکدەرانەیە ئاشکرا نەکراوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG