دەستەی نیشتیمانی ئیماڕات بۆ بەڕێوبەرایەتی فریاکەوتن و قەیران و کارەساتەکان وتی وڵاتەکە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە هیندستانەوە بۆ ئیماڕات ڕادەگرێت، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی بەرچاوی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە هیندستاندا.
وتیشی گەشتە ئاسمانییەکان لە ئیماڕاتەوە بۆ هیندستان بەردەوام دەبێت.
هەروەها لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانی و بیانییەکان لە هیندستانەوە بۆ ئیماڕات، هەروەها ئەو سەرنیشنیانەش کە لە هیندستانەوە ترانزێتیان هەیە بۆ ئیماڕات."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز