Accessibility links

ئیماڕات: تورکیا و ئێران سەروەری عێراقیان پێشێلکردووە


ئیماڕات وتی دەستوەردانە سەربازییەکانی تورکیا و ئێران لە عێراق پێشێلکردنی سەروەریی ئەو وڵاتەیە.

وەزارەتی دەرەوەی ئیماڕات لە بەیاننامەیەکدا وتی " دەوڵەتی ئیماڕات سەرکۆنەی دەستوەردانە سەربازییەکانی تورکیا و ئێران دەکات لە عێراق، بەتایبەتی بۆردومانکردنی ناوچەکانی باکووری عێراق کە ئەوە بۆ خۆی پێشێلکردنی سەروەری دەوڵەتێکی عەرەبیە و بۆتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو هاوڵاتیە مەدەنیە بێتاوانەکاندا."

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ماوەی ڕابردوودا وتی فڕۆکە جەنگییەکانی بۆردومانی ئامانجە کوردییەکانیان کردووە لە ناوچەی هەفتانین لە باکووری عێراق، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەمە دووەمین هێرشی لەمجۆرەی تورکیایە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG