Accessibility links

ئیماڕات ڕێککەوتنی هاریکاری وزەی ئەتۆمی لەگەڵ دامەزراوە چینییەکاندا واژۆ دەکات


وێستگەی ئەتۆمی بەڕەکە، ئەبوزەبی
وێستگەی ئەتۆمی بەڕەکە، ئەبوزەبی

کۆمپانیای وزەی ئەتۆمی ئیماڕات کە بەرپرسە لە گەشەپێدانی کەرتی وزەی ئەتۆمی ئیماڕات، سێ ڕێککەوتنی لەگەڵ دامەزراوەکانی وزەی ئەتۆمی چیندا واژۆ کردووە.

ئیماڕات کە لەم ساڵدا میوانداری کۆبوونەوەی لوتکەی کەش هەوا ' COP28 ' دەکات و دەیەوێت لە سەدا 6 ی پێویستییەکانی وزەی لە وزەی ئەتۆمییەوە دەست بکەوێت، پێشتر ئاماژەی بەوەداوە کە چین ڕەنگە ببێتە هاوبەشێکی سەرەکی لە پلانی وڵاتەکەدا بۆ گۆڕانکاری لە وزەدا.

کۆمپانیای وزەی ئەتۆمی ئیماڕات وتی سێ یاداشتنامەکەی لەیەک تێگەیشتن باس لە هاریکاری دەکات لە ئەرکەکانی وزەی ئەتۆمیدا، لەو ڕیاکتەرانەدا کە پلەی گەرمییان بەرزە و بە گاز سارد دەکرێنەوە، هەروەها لە وەبەرهێنان و دابینکردنی سوتەمەنی ئەتۆمیشدا.

ڕێککەوتنەکان لەگەڵ دامەزراوەی توێژینەوەی ئەرکەکانی وزەی ئەتۆمی چین و کۆمپانیای پیشەسازی وزەی ئەتۆمی چیندا واژۆ کراون. دامەزراوەی توێژینەوەی ئەرکەکانی وزەی ئەتۆمی چین کۆمپانیای نیشتیمانی وزەی ئەتۆمی چینە لە دەرەوەی وڵاتەکە.

ئیماڕات پێشتر دەستیکردووە بە دروستکردنی یەکەمین وێستگەی وزەی ئەتۆمی عەرەبی، وێستگەکە ناوی بەڕەکەیە و لە ئەبوزەبییە و لەلایەن کۆمپانیای وزەی کارەبای کۆریاوە دروست دەکرێت.

وێستگەکە کاتێک تەواو دەبێت چوار ڕیاکتەری دەبێت کە تواناکەیان دەگاتە 5600 مێگاوات، ئەوەش دەکاتە نزیکەی لە سەدا 25 ی خواستی کارەبا لە ئیماڕاتدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG