Accessibility links

بەحرەین و ئیماڕات پێشوازی لە بڕیارەکەی مەغریب دەکەن بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل


هەریەک لە ئیماڕات و بەحرەین پێشوازییان لە بڕیارەکەی مەغریب کرد بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسڕائیلدا.

دەزگای هەواڵی بەحرەین لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا پاشا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە پێشوازی لە بڕیارەکەی مەغریب کردووە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسڕائیلدا.

لەلایەکی دیکەوە شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان لە تویتێکدا وتی ئیماڕات پێشوازی لە بڕیارەکەی مەغریب دەکات بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسڕائیلدا.

شێخ محەمەد بن زاید وتی " پێشوازی لە بڕیارەکەی مەغریب دەکەین بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە سیاسییەکان لەگەڵ دەوڵەتی ئیسڕائیلدا، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە لە هەوڵە هاوبەشەکانماندا بەرەو سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و ئاشتی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا."

لە ماوەی ڕابردوودا ئیسڕائیل و مەغریب بە نێوەندگری ئەمەریکا ڕێکەوتن لەسەر ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان. بەمەش مەغریب بووە چوارەمین وڵاتی عەرەبی لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاسایی بکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG