Accessibility links

قەتەڕ: بەرپرسێکی سیاسیی تاڵیبان ڕابەرایەتی شاندەکایان دەکات لە وتوێژەکان لەگەڵ واشنتندا


نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان زەڵمای خەلیلزاد

قەتەڕ وتی نوێترین خولی وتوێژەکانی ئاشتی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان لەم هەفتەیدا لە دەوحە بەڕێوەدەچێت بە ئامادەبوونی بەرپرسێکی سیاسیی تاڵیبان مەلا عەبدولغەنی باردار، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی پێشتر هەواڵی ئەوە هەبوو ئامادەی وتوێژەکان نەبێت.

سەرچاوە سیاسییەکان ئاماژەیان بەوەدا واپێشبینی دەکرێت وتوێژەکان سەنگ بخەنە سەر وەستاندنی شەڕ، بۆ کۆتایی هێنان بە درێژترین جەنگی ئەمەریکا و هەروەها کشاندنەوە هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان.

بەرپرسانی ئەمەریکا هەوڵ دەدەن گفتوگۆ لەگەڵ بارداردا بکەن بە هیوای ئەوەوە کە بارداری بەشدار لە دامەزراندنی تاڵیبان ببێتە هۆی ئەوەی کاریگەری هەبێت لە وتوێژەکاندا و دەسەڵاتەکانی بەکاربهێنێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتە قورسەکانی وەک کۆتای هێنان بە جەنگی 17 ساڵەی ئەفغانستان.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکادا هاتووە دەڵێت نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان زەڵمای خەلیلزاد ڕابەرایەتی شاندەکەی ئەمەریکا دەکات لە وتوێژەکاندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG