تۆفانی به هێزی ده‌ریایی ناسراو به "ته‌مبین" له باشووری فیلیپین بۆته هۆی ئه‌وه‌ی 230 که‌س گیانیان له ده‌ست بده‌ن و نزیکه‌ی 70،000 که‌س ئاواره بوونه.
زیاتر له 150 که‌س بێ سه‌ر و شوێنن و گه‌ڕان به دوای ده‌یان که‌س که له ماوه‌ی هاتنی تۆفانه له فیلیپین ون بوونه، هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
تۆفانی "ته‌مبین" سه‌ره‌ڕای پێش بینی پێشوو، پاش به جێ هێشتنی فیلیپین به ڤیه‌تنام دا تێنه‌په‌ڕی.
ئاژانسی په‌یامنێری "شین هوا" ڕاپۆرتی کرد که هۆی زۆربوونی گیان له ده‌ستدانی خه‌ڵک، سه‌رنج نه‌دانی خه‌ڵک به ئه‌و هوشدارییانه بوو که خۆیان بگه‌نه شوێنه‌کانی پارێزراو بووه.
لاڤاو له رۆژی هه‌ینی یه‌وه له به‌شی باشووری فیلیپین ده‌ستی پێ‌کردبوو.