وەزیری بەرگری تورکیا وتی دوو سەربازی تورکی لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر هێزەکانی تورکیا لە ئیدلبی سوریا کوژراون و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون.
هەروەها وتیشی وەکو وەڵامدانەوەیەک هێزەکانی تورکیا تەقەیان لە ئامانجە سەربازییەکانی حکومەتی سوریا کردووە.
جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی " تاوەکو کۆتای ئەم هەفتەیە بە هەر شێوەیەک بێت هێزەکانی حکومەتی سوریا بۆ دەرەوەی خاڵە چاودێرییەکانی تورکیا لە ئیدلبی سوریا دەردەکەین."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز