Accessibility links

باڵێۆزخانەی ڕوسیا لە دیمەشق بۆمبارانکرا


دەزگای هەواڵی سوری سانا ڕایگەیاند باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە دیمەشق بۆمبارانکراوە و لە ئەنجامدا زیانی ماددی لێکەوتۆتەوە.

بەپێی سانا دوو هاوەن هاوێژراونەتە باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە دیمەشق، یەکێکیان بەر باڵیۆزخانەکە کەوتووە و ئەوی تریان بەر نزیک لە باڵیۆزخانەکە کەتووە.

شایەنی باسە پێشتر چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە گەڕەکەکانی پایتەخت چەند جارێک باڵیۆزخانەی ڕوسیایان کردۆتە ئامانج.

هێرشەکە دوای کاتژمێرێک لە تەقینەوەی بۆمبێک هات لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئیدلبی سوریا کە لەژێر دەستی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆندایە و لە ئەنجامدا هەشت کەس برینداربوون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند پێنج کەس برینداربوون و لەنێویشیاندا منداڵ هەیە.

XS
SM
MD
LG