Accessibility links

ڕوانگەی سوری: کەوتنە خوارەوەی دوو موشەکی ئیسڕائیل لەنزیک فڕۆکەخانەی دیمەشق


ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند بەرگری ئاسمانی سوریا شکستی هێناوە لە بەرپەرچدانەوەی دوو موشەکی ئیسڕائیلیدا.

وتیشی تەقینەوەیەک لەنزیک فڕۆکەخانەی دیمەشق ڕوویداوە و هۆکاری تەقینەوەکە دوو موشەک بوون کە فڕۆکەکانی ئیسڕائیل لە بەرزاییەکانی گۆلانەوە هاویشتوویانە.

وتیشی دوو موشەکەکە کۆگایەکی چەکی ئەو هێزانەی کردۆتە ئامانج کە پشتیوانی لە ڕژێمی سوریا دەکەن.

هەروەها کەناڵی فەڕمی سوریاش ئاماژەی بەوەدا دوو موشەکی ئیسڕائیلی لە نزیک فڕۆکەخانەی دیمەشقی نێودەوڵەتی کەوتوونەتە خوارەوە.

کەناڵەکە هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا سەبارەت بە ڕووداوەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG