Accessibility links

کوژرانی دوو سەربازی ئیندۆنیسی لە هێرشێکی جیاخوازاندا لە هەرێمی پاپوا


وتەبێژێکی سەربازی وتی لە کەمینێکی جیاخوازە یاخیبووەکاندا لە ڕۆژهەڵاتی ئیندۆنیسیا دوو سەربازی ئیندۆنیسی بە فیشەک کوژراون لەکاتێکدا شتومەکیان گواستۆتەوە بۆ گوندێک لەو ناوچەیەدا.

هەرێمی پاپوا ماوەی چەند ساڵێکی زۆرە دەناڵێنێت بەدەست ململانێی جیاخوازەکانەوە.

بەرپرسی هەواڵگری یەکەی هێزە تایبەتییەکان وتی یاخیبوان هێرشێکیان ئەنجامداوە لەکاتێکدا سەربازەکان و دانیشتوانی ناوچەکە بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵی شتومەکیان گواستۆتەوە لە بنکەیەکی ئاسمانیەوە بۆ گوندی کولابا لە ناوچەی ئینان گایا.

وتیشی بەهۆی خراپی کەش و هەوا و نەبوونی پەیوەندییەکانەوە لە ناوچەکەدا، نەتوانراوە دوو قوربانییەکە لە ناوچەکە دەربکرێن و سەربازەکان لە ئێستادا پارێزگاری لە گوندەکە و دانیشتوانی ناوچەکە دەکەن.

جێی ئاماژەیە هەرێمی پاپوا کە دەوڵەمەندە بە سەرچاوە سروشتیەکان کاتی خۆی هۆڵەندا داگیری کردووە، بەڵام دوای گشتپرسیەک کە لە ساڵی 1969 دا نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیری لەو گشتپرسییە کرد، پاپوا بوو بە بەشێک لە خاکی ئیندۆنیسیا. لەو کاتەوە ناوچەکە بەدەست ململانێی جیاخوازەکانەوە دەناڵێنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG