Accessibility links

تۆسک پشتیوانی لە ڤۆن دەیر لاین دەکات بۆ سەرۆکایەتی کۆمسیۆنی ئەوروپا


وەزیری بەرگری ئەڵمانیا و کاندید بۆ سەرۆکایەتی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسۆلا ڤۆن دەیر لین

سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا دۆناڵد تۆسک وتی کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسۆلا ڤۆن دەیر لین ( وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ) خۆی تەرخانکردووە بۆ پشتیوانیکردنی یاساکانی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە سەربەخۆیی داد و ئازادی ڕۆژنامەگەری.

تۆسک وتی " زۆر باش بوو ئەمڕۆ چاوم کەوت بە ڤۆن دەیر لین، کاندیدێکی زۆرباشە بۆ سەرۆکایەتی کۆمسیۆن و هاوڕێی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپایە و خۆی تەرخانکردووە بۆ حوکمی یاسا و بینینێکی هەیە بۆ پاراستنی یەکگرتوویی یەکێتی ئەوروپا."

پۆڵەندا و وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا کاندیدێکی دیکەی هۆڵەندی فرانس تیمەرمانس بۆ سەرۆکایەتی کۆمسیۆنی ئەوروپا ڕەت کردەوە و پێیان وایە فرانس زۆر زیاد لە پێویست توندڕەوە لە بابەتەکانی سەروەری یاسادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG