Accessibility links

دەزگاکانی ڕاگەیاندن: ئوتومبێلە سەربازییەکانی تورکیا دەچنە ناو ئیدلبی سوریاوە


خان شیخۆن
خان شیخۆن

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سوریا ئاماژەیان بەوەدا ئوتومبێلە زریپۆشەکانی تورکیا سنووری باکووری ڕۆژئاوای سوریایان بڕیوە بەمەبەستی یارمەتیدانی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن کە ڕووبەڕووی پێشڕەوییەکانی هێزەکانی حکومەتی سوریا بوونەتەوە لە شارۆچکەی خان شیخۆن.

دەزگای هەواڵی عەرەبییەی سوریا لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی دەرەوەی سوریاوە بڵاویکردەوە " ئەم ڕەفتارە دوژمنکارییە " کارناکاتە سەر " سوربوونی سوپای عەرەبی سوریا لە بەردەوامبوونی لە ڕاوەدوونانی تیرۆریستان."

لەلایەکی دیکەوە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەدا هێرشە ئاسمانییەکانی حکومەتی سوریا کۆمەڵێک ناوچەیان کردۆتە ئامانج کە نزیکبوون لە ئوتومبێلە سەربازییەکانی تورکیاوە لەسەر ڕێگای خێرای باکووری ڕۆژئاوای سوریا دوای ئەوەی هاتوونەتە ناو پارێزگای ئیدلبەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG