Accessibility links

فڕۆکەکانی تورکیا ٣٦ ئەندامی هێزی لایەنگری سوریا لە هەریمی عەفرین دەکوژن


Turkey Syria
Turkey Syria

فڕۆکەکانی تورکیا شەمە شوێنی هێزەکانی لایەنگری حکومەتی سوریایان لە هەریمی عەفرین کردە ئامانج، لە ئاکام دا لانی کەم ٣٦ کەسی کوشتن، وەک ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێری بە سەر مافەکانی مرۆڤ گوتی.

هێزەکانی لایەنگری حکومەتی سوریا حەوتووی ڕابردوو بۆ پشتیوانی لە شەڕەڤانانی یە هاتنە نێو عەفرین.

ئەو ڕێکخراوە گوتی ئەو هێرشەکە، کە بۆ سەر کەمپی "کەفر جەنە" بووە، دەبێتە سێهەم جار لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا کە فڕۆکەکانی جەنگی تورکیا هێرشیان بۆ سەر هێزەکانی حکومەت لە هەریمی عەفرین بردووە.

هێزەکانی سوریا دیمۆکڕات لە لێدوانێک دا گوتی کە هێرشەکانی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر سەنگەرەکانی "هێزەکانی خەڵکی" لەشکری سوریا لە ٥ی بەیانی تا ١٠ی بەیانی بە کاتی خۆجێی بەردەوام بووە.

بەڵام ئەو لێدوانە نە شوێنی هێرشەکە و نە ژمارەی کوژراو و برینداری بڵاو نەکردەوە.

سەرۆک وەزیری تورکیا بینالی یڵدرم گوتی هێزەکانی وڵاتەکەی شارۆچکەی "ڕاجۆ"یان لە ملیتانەکان ئەستاندۆتەوە. ڕێکخراوی چاودێری گوتی لەشکری تورکیا ٧٠ لە سەدی ئەو شاروچکەیە کۆنتڕۆل دەکات کە لە ٢٥ کیلومتری باکوری ڕۆژئاوای شاری عەفرین هەڵکەوتووە.

لێدوانی هێزەکانی سوریای دێموکڕات گوتی گرووپێک لە هێزەکانی تورکیا و لایەنەکانی هاوپەیمانی سوریایی بە نهێنی خۆیان خزاند بۆ نێو شاری ڕاجۆ، شوێنێک شەر و پێکدادان لە نێوان ئەو هێزانە و هێرشبەران هەروا بەردەوامە.

XS
SM
MD
LG