سوریا ده‌ڵێت فڕۆکه‌یه‌کی شه‌ڕه‌وانی تورکیای به‌رداوه‌ته خوارێ چونکه هه‌ریمی ئاوه‌کانی وڵاتی پێشێل کرد. له تورکیا، حکومه‌ت به وردبینی و به پارێزه‌وه وه‌ڵامی ئه‌م رووادوه جێگای گرژییه داوه‌ته‌وه؛ سه‌روک وه‌زیری ده‌ڵێت تورکیا کاتێک به هه‌موو ڕاستێه‌کانی زانی ئه‌و کات وه‌ڵام ده‌داته‌وه. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا دۆریان جۆنز له ئیستانبوڵه‌وه ڕاپورت ده‌کات لێکۆڵینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی دوو فڕۆکه‌وانی فڕۆکه‌که له ئارادایه.
کاربه‌ده‌ستانی سوریا کوتیان ئه‌وان فڕۆکه‌یه‌کی جێتی تورکیایان به پێی قانونێکی بۆ ئه‌م بارودۆخانه به‌رده‌واته خوارێ. ئه‌وان کوتیان سیسته‌مه‌کانی به‌رگری سوریا جێتێکیان به‌رداوه‌ته خوار که له ئاستێکی نزم و به خێرا به نزیک که‌ناری سوریادا ده‌فڕی.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا عه‌بدوڵا گوڵ ده‌ڵیت بۆ ئه‌وه نابێت ڕووداوه‌که پشت گوێ بخه‌ن.
گوڵ ده‌ڵێت ناکرێت سه‌رپۆش له سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاوا دابندرێت، و هه‌ر چی پێویسته بێگومان ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌و ئاگایی دا که فڕۆکه‌ی شه‌ڕه‌وانی تورکیا ده‌یتوانی هه‌ریمی ئاسمانی سوریا پێشێل بکات. و کوتی فڕۆکه‌کان بۆ ماوه‌یه‌کی کورت به سه‌ر هه‌ریمی ئاسمانی وڵاتانی تر دا تێده‌په‌ڕن. ئه‌مه شتێکی نائاسایی نیه، و به‌ڵێنی ده‌دات که لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به ته‌واوی به‌ڕێوه ده‌چیت، "هیچ شتێک ناشاردرێته‌وه."
ڕێبازی وه‌به‌رچاوگیراوی سه‌رۆک کۆمار به دوای لێدوانی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یپ ئێردوغانه‌وه دا دێت، که ڕۆژی هه‌ینی کوتی تورکیا کردار ئه‌نجام ده‌دات ده‌مێک ته‌واوی ڕاستێکان زانران.
چاودێران ده‌ڵین ئه‌مه ڕێبازێکێ نائاسایی و بۆ پێشلێگرتن ده‌بێت، که ئه‌و له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا هیرشه‌کانی زیانبارانه‌ی بو سه‌ر تاکتیکه‌کانی توند و تیژانه‌ی سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌ل ئه‌سه‌د ده‌ست پێکردوه ئه‌وانه‌ی خه‌ڵکی سوریای پێ سه‌رکوت ده‌کات.
پێوه‌ندێکانی نێوان سوریا و تورکیا له ڕاده‌به‌ده‌ر له گرژیدان، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئانکارا پشتیوانی به هێزی له هێزه‌کانی دژ به سوریا له وڵات‌دا کردوه. به‌ڵام کرداری ئاسمانی ڕۆژی هه‌ینی دۆخه‌که‌ی ئاڵۆزتر کردوه.
که‌سایه‌تێکانی سیاسی ئوپۆزسیۆن له تورکیا سه‌باره‌ت به کرداری به‌ردانه‌وه‌ی فڕۆکه‌که پرسیاران هێناوه‌ته گۆڕ، و ئه‌وان ده‌پرسن بۆ چی فڕۆکه‌که ئه‌وه‌نده به نزێک سوریا دا ده‌فڕی و ته‌نانه‌ت له کاتێکی ئاوا ئاسته‌مدا چوه نێو هه‌ریمی ئاسمانی سوریا.
جێگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا بولنت ئارینج کوتی فڕۆکه‌که، له چه‌شنی ئێف-چواری دروستکراوی ئه‌مریکا، بۆ زانیاری له‌شکری به کارهێنرا. سوریا به‌رده‌وام لۆمه‌ی تورکیای کردوه تیشک ده‌خاته سه‌ر وه‌دست هێنانی زانیاری له‌شکری بۆ سه‌رهه‌ڵداوان له سوریا، و هه‌روه‌ها ناردنی چه‌کان بۆ ئه‌وان، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستان له ئانکارا حاشایان له ئه‌و لۆمانه کردوه.
توێژێنه‌ران ده‌ڵین ئاکامی دوایی ڕووداوه‌که له سه‌ر ده‌ریای مه‌دیته‌رانه- هه‌م له به‌ر شوینی دیاریکراوی فرۆکه‌که کاتێک به‌ردراوه خوار، و هه‌م له به‌ر چاره‌نووسی فڕۆکه‌وانان، بۆی هه‌یه سه‌ره‌ئه‌نجام وه‌ڵامێکی له لایه‌ن ئانکارای بۆ سوریای به دوا دابێت.