کابینه‌تی حکومه‌تی تورکیا تاووتوێی مه‌سه‌له‌ی خسـتنی فڕۆکه‌یه‌کی له‌شـکری خۆی ده‌کات که هه‌فته‌ی ڕابردوو له له لایه‌ن سوریاوه خرایه خوارێ، هاوکات دیپـلۆماتانی ڕۆژئاوایی به‌رده‌وامن له سه‌رزه‌نشـتکردنی هێرشه‌که.
کابینه‌ته‌که ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کۆده‌بێته‌وه به‌ر له‌وه‌ی نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ کۆبـبنه‌وه بۆ مشتومڕکردن له باره‌ی ڕووداوه‌که له‌سه‌ر داوای تورکیا، ئه‌مه‌ش به‌پـێی بڕگه‌یه‌کی په‌یمانـنامه‌ی ناتۆ که تیایدا هه‌موو وڵاتێـکی ئه‌ندام وابه‌سته ده‌کات به پارێزگاریکردن له ئاسایش و سـنووری وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ندام.
هاوکات وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له لوکسمبۆرگ کۆبوونه‌وه، وه له‌وێ کاثرین ئه‌شتۆن به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا گووتی ئه‌و پـێشـبینی ده‌کات وتووێژێـکی زۆر له باره‌ی هێرشه‌که‌وه بکرێت.
خانم ئه‌شتۆن گوتیشی ئه‌وان زۆر نیگه‌ران له باره‌ی ڕووداوه‌که‌وه و هه‌وره‌ها نیگه‌رانیشن بۆ خێزانی هه‌ردوو فڕۆکه‌وانی فڕۆکه‌که که هه‌تا ئێسـتا بێ سه‌روشوێنن. گوتیشی ئه‌وان له تورکیا چاوه‌ڕوانن که ژیربێت له وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌دا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چینیش داوایه‌کی هاوشێوه‌ی کرد بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ولیه‌م هێـگ گوتی ئه‌و به ته‌واوی ڕووداوه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی سه‌رزه‌نشت ده‌کات، به‌ڵام ئه‌مه گۆڕانکاریـیه‌کی بنه‌ڕه‌تی نیـیه له مه‌سه‌له‌که‌ی سوریا.