سه‌رۆکی تورکیا عه‌بدوڵڵا گول ئه‌مڕۆ شه‌ممه گوتی ئه‌و فڕۆکه جه‌نگیـیه‌ی وڵاته‌که‌ی که له لایه‌ن هێزی به‌رگری ئاسـمانی سوریاوه خراوه‌ته خوارێ، ڕه‌نگه ئاسـمانی سوریای به‌زاندبێت.
گول گوتیشی به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ناکرێت له بارودۆخێـکی وه‌ک ئه‌مڕۆی سوریا ئه‌م ڕووداوه پـشـتگوێ بخرێت که له‌وانه‌یه ئاکامی خراپی لێبکه‌وێته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکیا گوتیان ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌مڕۆ شه‌ممه بۆ دووه‌م جار له پاش ڕووداوه‌که کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئاسایشی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حکومه‌ته‌که‌ی و فه‌رمانده باڵاکانی له‌شـکر و سیخوڕی سـازده‌کات.
هاوکات جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا بوڵنت ئارنج به که‌ناڵێـکی ته‌له‌فیزیۆنی وڵاته‌که‌ی گوت فڕۆکه‌که شه‌ڕکه‌ر نه‌بووه، به‌ڵـکو فڕۆکه‌یه‌کی چاودێری بووه. تورکیا ده‌ڵێت فڕۆکه‌که له جۆری F-4 بووه که ده‌شێت به ئه‌رکی چاودێریش هه‌ستێت.