Accessibility links

تورکیا رێبازی دراو رێک دەخات


بانکی ناوەندی تورکیا لە رۆژی دووشەممە وتی لە ماوەی ئەم مانگەدا رێبازی دراوی رێک دەخات کە ئەو هیوایە بەرز دەکاتەوە لە کۆتاییدا ڕێژەی بەرژەوەندیەکان بەرز بکاتەوە، هەر وەکو شارەزایان دەڵێن بۆ ئەوەی دراوەکە لە کەوتن ڕابگرێ و قەیرانیەکی ئابوری درووست نەبێت.

بڕیارەکەی بانک پاش ژمارەی فەرمی هاتوە کە نیشانی دا رێژەی هەڵئاوسانی ساڵانە لە تورکیا لە 16 % لە مانگی حەوت بۆ 17.9 بازی داوە، کە هەرە باڵاترینە هەر لە ساڵی 2003 وە لەو کاتەی سەرۆک رەجەب تەیب ئەردوغان هاتە سەر کار.

بانکی ناوەندی کە بڕیارە وایە لە 13 مانگی نۆ بۆ دانانی رێژە کۆببێتەوە لە لایەن ئەردوغانەوە فشاری هاتوەتە سەر بۆ ڕاگرتن لە چونەوە سەرەوەی رێژەی بەرژەوەندیەکان. رێژەی بڵندەتر دەتوانێت لە بەرامبەر گەشەکردنی ئابوری ئاستەنگ درووست بکات.

لیرەی تورکی تا ئێستا نزیکەی 40% لە بەرامبەر دولاردا لە ماوەی ئەمساڵدا چوەتە خوارەوە بە هۆی رێبازە ئابوریەکانی ئەردوغان و ناکۆکی لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکاندا بە هۆی دەستگیرکردنی قەشەی ئەمەریکایی ئەندرۆ برۆنسن بە تاوانەکانی سیخوری و لە پەیوەندی بە تیرۆریسمەوە.

XS
SM
MD
LG