Accessibility links

دەسەڵاتدارانی تورکیا 107 دادوەر و داواکاری گشتی لە کارەکانیان لادەبەن


دەزگاکانی ڕاگەیاندنی فەرمی تورکیا دەڵێن دەسـتەی دادوەری وڵاتەکەیان 107 دادوەر و داواکاری گشتیـیان لە کارکانیان دەرکردوون بە تاوانی پەیوەندی بە فەتحوڵڵا گولەنەوە، ئەوەی لە ئەمەریکا دەژی و ئەنکەرە بە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی ڕابردوو تاوانباری دەکات.

ئاژانسی ئانادۆلۆ ئەمڕۆ هەینی هەواڵەکەی بڵاوکردەوە و گوتی لەگەڵ ئەوەی لە کارەکانیان لابراون، هەروەها سکاڵای یاسایـیشیان لەسەر تۆمارکراون، بەمەش ڕەنگە دەسـتگیریش بکرێن.

لەوەتای لە 15 ی مانگی حەوتی ساڵی 2016کە هەوڵی کودەتا لە تورکیا درا و توانرا شکستی پـێبهێنرێت، باری نائاسایی لە وڵاتەکە ڕاگەیەندرا و دەسەڵاتدارانی تورکیا بە دەیان هەزار کەسیان لە کارەکانیان دەرکرد، لەوانە 4238 دادوەر و داواکاری گشـتی لە کارەکانیان دەرکردوون.

فەتحوڵڵا گولەن کە لە ویلایەتی پەنسلڤانیای ئەمەریکا دەژی، چەندان جار ڕەتیکردووەتەوە دەسـتی لەو هەوڵی کۆدەتا لەشکریـیەدا هەبووبێت.

XS
SM
MD
LG