سوپای تورکیا له به‌یاننامیێکدا ڕایده‌گه‌ینێت له ده‌ره‌نجامی شه‌ر و پێکدادانێکی قورس له گه‌ڵ هێزه‌کانی داعش، 14 سه‌ربازی تۆرکیا كوژراون و ۳۳ سه‌ربازیش بڕیندار بوون. سوپای تورکیا ده‌ڵێت هه‌ر له‌م شه‌ره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا ۱۳۸ که‌س له هێزه‌کانی داعش کوژراون.
سوپای تورکیا ده‌ڵێت له ده‌ستپێکی شه‌ری تۆرکیا دژی داعش له مانگی ۸ ئه‌مساڵه‌وه، ئه‌مه زیاترین ڕێژه‌ی کۆژراوانی ئه‌وان له یه‌ک ڕۆژدایه. ئه‌م شه‌ڕه له شاری ئه‌لباب له باکووری سووریا ڕوی داوه که ۲۰ کیلومه‌تر له سه‌ر سنوره‌کانی تورکیا دوره و له 50 کیلومه‌تری باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌بدا هه‌ڵکه‌وتوه.
تورکیا چوار مانگه به‌شداری شه‌ڕی ڕزگار کردنی ئه‌لباب له چنگی داعشه‌و و یارمه‌تی هه‌ندێک له‌و سه‌رهه‌ڵداوانه ده‌دات که خۆی بارهێنانی پێ کردون. سوپای تورکیا ده‌ڵێت له شه‌ڕه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه، داعش خۆته‌قێنه‌ری بەکارهێناوه به‌ڵام سه‌رهه‌ڵداوان و سوپای تورکیا سه‌رکه‌وتووتر بون و به‌م زوانه ئه‌م شاره به ته‌واوی له کۆنتروڵی داعش دێته ده‌ری.