ئاژانسی هه‌واڵنێری فه‌رمی ئاڵمان له زاری به‌رپرسێکی خۆجێی ئاڵمانیه‌وه ڕایده‌گه‌ینێت چه‌ند سه‌ربازی تورک که جێگیری بنکه‌ی سه‌ربازی ناتو له ڕامشتاینی ئاڵمانن داوای مافی په‌نابه‌ریان له‌و وڵاته کردوه.
پال یونکر، سه‌رۆکی حکومه‌تی خوجێی ولایه‌تی کایزرسلاتێرنی ئاڵمانه به ئاژانسی هه‌واڵنێری ئاڵمانی وتووه که بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م سه‌ربازانه‌ش داوای په‌نابه‌ری خۆیان داوه‌ته ده‌ست به‌رپرسانی ئه‌و ولایه‌ته. یونکر ئاماژه‌ی به‌وه نکردوه چه‌ند سه‌ربازی تورک داوای ماف په‌نابه‌ریان کردوه.
نزیک به 500 سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری وڵاتانی ئه‌ندامی ناتو، ڕێکخراوه‌ی ڕێکه‌وتنی ئاتلانتیکی باکور، له بنکه‌ی سه‌ربازی ڕامشتاین جێگیر بون و به پێی وته‌بێژێکی ناتو نزیک به 30 که‌سیان سه‌رباز و ئه‌ندامی سوپای تورکیان.به‌رپرسانی تۆرکیا تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێستێکیان سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه نەگرتوه.
دوای شکست هێنانی کودتای مانگی 7 له تۆرکیا، ده‌یان هه‌زار سه‌رباز و ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ندانی حکومه‌ت و هێزه‌کانی پۆلیس و مامۆستایانی قۆتابخانه و زانکۆکان له تۆرکیا له کاری خۆیان ده‌رکراون، ده‌ست به‌سه‌ر کراون و و یا بانگهێشتی دادگاه کراون.