Accessibility links

ڕوانگه‌: ناکۆکی نێوان تۆرکیا و عێراق؛ ده‌ره‌نجامه‌کان و مه‌ترسیه‌کانی بۆ دو لایه‌نه‌که


چه‌ند هه‌ڕه‌شه‌کانی حکومه‌تی تورکیا دژی عێڕاق جیدییه‌ و عێڕاق چ تواناییه‌کی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نیشتمانی خۆی له‌ ئه‌م پێوه‌ندییه‌دا بپارێزێت؟ ئێران چه‌ند ده‌توانێت له‌ ئه‌م قه‌یرانه‌دا ڕۆڵی ئه‌رێنی یان نه‌رێنی بگێڕێت؟

ناکۆکییه‌کانی نێوان حکومه‌تی تۆرکیا و حکومه‌تی ناوه‌ندی عێڕاق به‌رده‌وامه‌. له‌ نوێترین گۆڕانکارییه‌کاندا، حکومه‌تی تورکیا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو تانکی سه‌ربازی له‌ سه‌ر سنووری خۆی له‌ گه‌ڵ عێڕاق له‌ نزیک شاری سڵۆپی جێگیرکردووه‌.

له‌ هه‌مان کاتدا، وه‌زیری به‌رگری تورکیا ده‌ڵێت گۆڕێنی دێمۆگڕافی دانیشتوانی موسڵ هێڵی سووری ئێمه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر له‌ ئه‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌ست به‌ مه‌ترسی بکه‌ین ئاماده‌ین به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک به‌رگری له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانمان بکه‌ین.

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیری عێڕاق ده‌ڵێت ئه‌و وڵاته‌ ئاماده‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی سوپای تورکیادا به‌رگری له‌ خۆی بکات و ڕێگه‌ نادات حکومه‌تی تورکیا ده‌ستیوه‌ردانی ناوخۆی عێڕاق بکات.

ئێران که‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی له‌ عێڕاقدا دژه‌به‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تورکیا ده‌ڵێت ئاماده‌یه‌ له‌ نێوان تورکیا و عێراق نیوبژی بکات.

پرسیار ئه‌وه‌یه‌ که‌ چه‌ند هه‌ڕه‌شه‌کانی حکومه‌تی تورکیا دژی عێڕاق جیدییه‌ و عێڕاق چ تواناییه‌کی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نیشتمانی خۆی له‌ ئه‌م پێوه‌ندییه‌دا بپارێزێت؟ ئێران چه‌ند ده‌توانێت له‌ ئه‌م قه‌یرانه‌دا ڕۆڵی ئه‌رێنی یان نه‌رێنی بگێڕێت؟

له‌ به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وتووه‌دا، ئه‌م پرسیارانه‌مان له‌ گه‌ڵ به‌ڕێزان حه‌سه‌ن کایا، توێژێنه‌ری سیاسی تۆرکیا و ئارێز ئه‌نده‌ریاری، ڕۆژنامه‌وان له‌ به‌ریتانیا تاوتۆ کردووه‌.

XS
SM
MD
LG