Accessibility links

تورکیا دەیەوێت بریندارەکانی غوتە بهێنێت بۆ چارەسەرکردن


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی تورکیا لەگەڵ ڕوسیادا کار دەکات بۆ هێنانە دەرەوەی 500 کەس لە ڕۆژهەڵاتی غوتە کە دەکەوێتە دەرەوەی شاری دیمەشق.

ئەردۆگان بەر لەوی بەرەو سودان بەڕێ بکەوێت وتی " نزیکەی 500 کەس کە 170 منداڵ و ئافرەتیان تێدایە پێویستیان بە چارەسەری خێرا هەیە."

وتی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا باسیان لە بابەتەکە کردووە و وتی ئەنقەرە دەیەوێت ئەو کەسانەی پێویستیان بە یارمەتییە بیانگوازێتەوە بۆ تورکیا بۆ ئەوەی چارەسەریان بکات.

ئەردۆگان وتی سەرۆک ئەرکانی ڕوسیا و سەرۆک ئەرکانی تورکیا باسیان لەو هەنگاوانە کردووە کە دەبێت بگرێنە بەر بۆ ئەنجامدانی کارەکە کە ڕێکخراوی مانگی سوور و ڕێکخراوی کارەسات و فریاگوزاری تورکیاش بەشداری تێدا دەکەن.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG