Accessibility links

لایەنی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا داوا دەکات دەنگدانەکەی هەموارکردنەوەی دەستوور هەڵبوەشێنرێتەوە


جێگری سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن عەلمانی تورکیا داوای کرد هەموارکردنەوەکە هەڵبوەشێنرێتەوە و دەسەڵاتی زیاتر نەدرێت بە سەرۆکی تورکیا و وتیشی ئەگەر پێویست بکات دەچێنە بەردەم دادگای ئەوروپی بۆ مافی مرۆڤ

بۆڵنت تەزگان جێگری سەرۆکی لایەنی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی تورکیا وتی لایەنەکە لە زۆر ناوچەوە شکاتی وەرگرتووە لەسەر ئەوەی کاربەدەستان نەیانهێشتووە دەنگدەرانی لایەنەکەیان دەنگبدەن و وتیشی هەندێک لە پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بە نهێنی ئەنجامدراوە.

وتیشی بڕیاری لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان بۆ وەرگرتنی کارتی دەنگدانی مۆر نەکراو پێشێلکردنی یاسایە.

وە لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " لەو ساتەدا مەحاڵە ژمارەی دەنگەکان و ژمارەی کارتی دەنگدەران بزانیت کە دواتر کارتەکان مۆریان لێدراوە. بۆیە ئەو بڕیارەی کە ئەم ناکۆکییە چارەسەر دەکات و ترسەکانی خەڵک ناهێڵێت ئەوەیە کە لیژنەی هەڵبژاردنەکان ئەم هەڵبژاردنە هەڵبوەشێنێتەوە."

وتیشی لایەنەکەیان شکاتی خۆی دەگەیەنێت بە کاربەدەستانی هەڵبژاردنی شارەوانی و لیژنەی هەڵبژاردنەکان و ئەم شکاتانەش دەگەیەنرێن بە دادگای دەستووری و دادگای ئەوروپی بۆ مافی مرۆڤ.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG