Accessibility links

هێزەکانی پاراستنی گەل دەڵێن تورکیا هێرشی بە گاز بۆ سەر گوندێک برد


بە گوێرەی هێزەکانی کورد لە سوریا و ڕێکخراوی چاودێری بە سەر مافەکانی مرۆڤ گوتیان لەشکری تورکیا هێرشی بە گاز ئەنجام دا و لە ئاکام دا شەش کەسی لە هەریمی عەفرین بریندار کرد، وەک ئاژانسی هەواڵنێری ڕۆیتێرز ڕاپۆرتی کرد.

هیچ لێدوانێکی دەستبەجێ لە لایەن لەشکری تورکیا نەبووە، کە پێشتر حاشای لە ئەو تاوانانە کرد کە لە کرداری خۆی بۆ سەر عەفرین هێرشی بۆ سەر مەدەنێکان ئەنجام داوە.

بروسک حەسەکە، گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە عەفرن، بە ئاژانسی ڕۆیتێرزی گوت کە تورکیا گوندێکی لە باکوری رۆژئاوا، لە نزیک سنوری تورکیا بۆمباران کرد. ئەو گوتی ئەو بۆمبارانە وای کرد خەڵک تەنگە نەفەس بن و ئاماژەکانی تریش کە نیشان دەدەن هێرشێکی بە گازی ژەهردار کراوە.

ڕێکخراوی چاودێری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سوریا بە ڕۆیتێرزی گوت کە هێزەکانی تورکیا و یاخیبوانی سوریا رۆژی هەینی هێرشیان بۆ سەر گوندەکە برد. ئەو ڕێکخراوە گوتی سەرچاوەکانی پزشکی لە عەفرین ڕاپۆرتیان کرد کە شەش کەس لە هێرشەکەدا گرفتی تەنگە نەفسیان هەبووە.

ئاژانسی پەیامنێری سەنعا، گوتەی دوکتورێک لە نەخۆشخانەی عەفرینی هێناوە کە گوتی، تۆپبارانی تورکیا بۆ سەر گوندە کە وای کردوە شەش کەس تووشی تەنگە نەفەسی بن.

XS
SM
MD
LG