Accessibility links

تورکیا: پێویستە ئەمەریکا دەستبەجێ پاشەکشە بە هێزەکانی لە مەنبج بکات


هیزەکانی ئەمەریکا لە دوورەوەی شاری مەنبج، ٧ی مارسی ٢٠١٧ی زاینی

تورکیا بەردەوام نیگەرانی پەیوەندی ئەمەریکا لە گەڵ هێزەکانی یە پە گە بووە

شەمە وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلوو گوتی پێویستە ئەمەریکا دەستبەجێ لە هەریمی مەنبج لە باکووری سوریا بکشیتەوە.

هەینی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیپ ئەردۆغان گوتی هێزەکانی تورکیا، شەڕەڤانانی کورد لە سنوری سوریا ڕادەماڵن و دەتوانن هەتا خۆرهەڵاتی سنووری لە گەڵ عێراق، و تا مەنبج پاشەکشەیان پێ بکەن، هەنگاوێک کە مەترسی ئەگەری بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ هێزەکانی ئەمەریکا دێنێتە گۆڕ کە هاوپەیمانی کوردەکانن.

لە دەمێکدا بۆ پەیامنێران دەدوا، ناوبراو گوتی تورکیا دەیەوێت هەنگاوی بە کردەوە لە لایەن ئەمەریکاوە ببینێت بۆ ئەوەی کۆتایی بە پشتیوانی خۆی لە هێزەکانی کوردی سوریا، یە پە گە، بهێنێت.

ئانکارا پێشتر گوتی لە لایەن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی مەک مەستر پێێ گوتراوە کە واشنگتن چی تر چەک بۆ هێزەکانی پاراستنی گەل دابین ناکات.

XS
SM
MD
LG