Accessibility links

وەزارەتی دادی تورکیا دەڵێت گەشتی شاندە تورکییەکەی بۆ ئەمەریکا هەڵوەشاندۆتەوە


وەزارەتی دادی تورکیا ڕایگەیاند گەشتی شاندە تورکییەکە کە لە کۆمەڵێک وەزیر پێکهاتبوون بۆ ئەمەریکا هەڵوەشاندۆتەوە بەهۆی کێشەی پێدانی ڤیزاوە لەلایەن هەردوو وڵاتەوە و ئەو هەواڵانەشی ڕەت دەکاتەوە کە گوایە واشنتن ڕەتی کردۆتەوە ڤیزای هاتنە ناوەوە بۆ ئەمەریکا بدات بە شاندەکە.

دەزگای سی ئێن ئێن تورک و دەزگاکانی دیکەی ڕاگەیاندن لە تورکیا لە ماوەی ڕابردوودا بڵاویان کردەوە کە بەرپرسە ئەمەریکییەکان ڕەتیان کردۆتەوە ڤیزا بدەن بە ئەندامانی شاندە تورکیەکە.

وەزارەتی دادی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " بەهۆی کێشەی پێدانی ڤیزاوە لەلایەن هەردوو وڵاتەوە وەزارەتەکە سەردانەکەی هەڵوەشاندۆتەوە" و وتیشی داوای ڤیزامان نەکردووە تاوەکوو نەماندرێتێ.

جێی ئاماژەیە لەم مانگەدا واشنتن بڕیاریدا پێدانی ڤیزا لە تورکیا ڕابگرێت بەهۆی دەستگیرکردنی دوو کارمەندی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە ئیستەنبوڵ لەلایەن بەرپرسانی تورکییەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG